RT Bank

بانکى ئەقلیمى بازرگانى بۆ وەبەرهێنان و کاروبارى دارایى (بانکى ئەمیرالدى پیشوو). لە مانگى تەمموزى سالٌى 2001 دەست بەکاربوو بە شێوەى خاوەندارى خۆماڵى سەربەخۆ کە خزمەت بە کۆمەلگەى کوردى دەکات لە باکورى عیراق. یەکەم لقى لە شارى دهۆک کردەوە سەربارى هەستیارى بارەکەو زۆرى بەربەست لەوکاتەدا بانکەکەمان توانى چەند خزمەتگوزاریەک پێشکەش بکات لەوانە گواستنەوەى پارە لە ریٌگاى نێوەند لە تورکیا.

لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٣ بانکی ئەقلیمی بازرگانی بارەگای سەرەکی خۆی لە پایتەختی هەرێم کردەوەو بەردەوام بوو لەفراوانکردنی جۆری بەرهەمەکانی بەهۆی پلان و ستراتیجی دەستەی کارگێڕانی بانک، وە هەر بەهۆی ئەو پلانانەوە کە بناغەی متمانەی بەشداربووان بوو بانکەکەمان سەرکەوتنی باشی بەدەست هێنا لەوانە: دەستنیشانکردنی بە باشترین بانک لەساڵی ٢٠٠٦ کەبووە هۆی ئارەزوی بەرفراوانکردنی خزمەتەکانی لەڕێگای کردنەوەی چەند لقێکی تر وەک: لقی سلێمانی ولقی بەغداد..

لەساڵی ٢٠١٢ دەستەیەکی کارگێڕی نوێ دەستبەکاربوو بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەو پەرەپێدانی لقەکانی لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ بانکی ئەمیراڵد هەستا بە گۆڕینی ناوی بۆ بانکی ئەقلیمی بازرگانی و کە ئێستاش لەگەشەسەندن و سەرکەوتن بەردەوامە

 

ئەرک
بانکی ئەقلیمی بازرگانی بانکێکی باوەڕ پێکراوە ئەرکیشی دابینکردنی ئاسانکاری بانکی زیاترە بۆ تاک و بۆ کۆمپانیاکان، هەروەها بۆ ئەو وەبەرهێنەرە بیانیانەیە کە بەدوای هەلی وەبەرهێنان دەگەڕێن بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان.

بانکی ئەقلیمی بازرگانی پانتاییەکی فراوان لەبەرهەمە بانکیەکان و کاڵا دابین دەکات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی تاکەکان و بەشداربووانی ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی بەشداربووانمان لەڕێگای تۆڕێکی زیاتکراو لە لق کە دەکەونە هەولێر،سلێمانی،دهۆک و بەغداد (شانازی بەوە دەکەین کە یەکەم بانک بووین لە هەرێم هەستاین بە دابینکردنی کارتی پارە ڕاکێشان و دانانی ئامێری پارە ڕاکێشان، هەروەها باڵخستن بەسەر تۆڕی بازرگانی)

لەبانکی ئەقلیمی بازرگانی پەرە بە پەیوەندیەکانمان دەدەین لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە بانک لە زۆربەی وڵاتەکان کە ئەم تۆڕە پەیوەندیەش دەبێتە بناغەی کارە بانکیە نێودەوڵەتیەکانمان.

 

 خەونەکانمان

پەیامی سەرەکیمان “پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی بە شیوازێک هەموو ئەو پێداویستیانەی لە خەیاڵتن بەجێ بگەیێنێت” ئەمەش ڕەنگدەداتەوە لە شانازی کردنمان بە بەدیهێنانی ئامانجی بەشداربووانمانەوە و گەیاندنیان بە سەرکەوتنە داراییەکانیانە.

تین و تواناشمان لە ئامانجمان دێت بە دابینکردنی پێداویستی بانکی خۆماڵی و نێودەوڵەتی بۆ کۆمەڵگەکەمان و بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە کاروبارە داراییەکان.

بەشداریکردنمان لە بەرەو پێشچون و گەشەسەندنی کوردستان خەڵاتە بۆ ئێمە.